سه‌رۆك بارزانى و خه‌ونى سه‌ربه‌خۆى كوردستان
دانا مه‌نمی
خه‌ونى سه‌ربه‌خۆى به‌رده‌وام به‌شيك بووه له ئاره‌زوو له خه‌ون و خولياو خواستى سه‌رۆك بارزانى ، هه‌ميشه سه‌رۆك بارزانى خواستى بووه كه جوگرافياى كوردستان بخاته سه‌ر نه‌خشه‌ى جيهان بيناسێنێت ، چاره‌سه‌رى دۆزى كورد ببێته ئه‌وله‌ويه‌تى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ، له دواى سه‌ربه‌خۆى هه‌رێمى كوردستان يه‌كێكى تر له وه‌زيفه‌كانى سه‌رۆك بارزانى سڕينه‌وه‌ى دوورييه‌كان و ئه‌و جوگرافيا ده‌ستكرده‌يه كه به هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئيمپراتۆريه‌تى عوسمانى و به‌رژه‌وه‌ندى ئيستبداد و زلهيزه‌كان ميله‌تى كوردى تێدا پارچه پارچه بوو.
به‌مانايه‌كى تر سه‌ربه‌خۆى كوردستان هه‌ميشه به‌شێك بووه له خواست و خولياى سه‌رۆك بارزانى كه ئامانجى سرِينه‌وه‌ى سنوره جوگرافى و سياسى و ئابورى و كلتورى و ويژدانيه‌كان و زيندوكردنه‌وه‌ى هه‌ستى نيشتيمانپه‌روه‌رى نه‌ته‌وه سازى ، له قۆناغى يه‌كه‌مى راپه‌رين و شۆرشى ميره كوردييه‌كانه‌وه بۆ ئيمپراتۆره‌كانى ناوچه‌كه به (سه‌فه‌وى و عوسمانى ) يه‌وه له ڕاپه‌رينه‌كانى به‌رله جه‌نگى جيهانى يه‌كه‌مه‌وه بۆ خه‌ونى هه‌ر شاعيرو روناكبيرو كه‌سايه‌تى و سه‌ركرده‌يه‌كى ئاينى ، پاشانيش بۆ ڕێبه‌رانى بزاڤى رزگارخوازى كورد له دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئيمپراتۆريه‌تى عوسمانى خه‌ونى سه‌ربه‌خۆى كوردستان مه‌نزڵ به مه‌نزڵ ، قۆناغ به قۆناغ هاتووه‌و شۆرش و قوربانيه‌كى زۆرى له پێناودا به‌خشيووه ، به درێژايي ميژوو شه‌ڕى كورد له پێناو سه‌ربه‌خۆى و پاراستنى شوناسى كوردبووندا بووه نه‌ك له پێناو خۆله‌وه‌ڕاندن و گيرفان پركردن .
بێگومان خه‌ونى سه‌ربه‌خۆى كوردستان خه‌ونێك نه‌بووه دوور له ترس و دڵه‌راوكێ ، فه‌رشى سوور‌و سفره‌ى حازرى بۆ هيچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌يه‌ك نه‌رازێنراوه‌ته‌وه ، سه‌ربه‌خۆى سياسى له‌سه‌ر سينى زێڕ پێشكه‌ش به هيچ گه‌لێك نه‌كراوه ، هه‌ميشه سه‌ربه‌خۆى كوردستان هاوشانبووه به ترس و دله‌راوكێ ، هاوشان بووه به ململانێ و به‌ريه‌ككه‌وتنى چينه كۆمه‌لايه‌تيه‌كان و ڕێگاى سه‌ربه‌خۆى به گوڵ و گوڵزار نه‌ڕازێنراوه‌ته‌وه به‌ڵكو د‌رك و چه‌قه‌ڵ و ڕێوى و لوره‌ى گورگه‌كان رێڕه‌وه‌كه‌ى ته‌نيوه و به ئاوازێكى نه‌شازو نا ديموكراسى و دژ به نه‌ته‌وه‌و نيشتيمان ده‌خوێنن .
ئه‌وه‌ى جيهانى ئه‌مرۆمان بۆ كورد و دۆزه‌كه‌ى له جيهانى به‌رله ئێستا جياده‌كاته‌وه ، له جيهانى ئه‌مرۆماندا دۆزى كورد و گه‌شه‌يه‌كى به‌رچاوى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى به‌خۆيه‌وه بينيووه ، دۆسته‌كانمان له ئه‌وروپاو ئه‌مريكاو كه‌نداوى عه‌ره‌بى دژ به‌و كيانه نوێيه نين كه ته‌عبير له ناسنامه‌ى كوردستانيان ده‌كات ، ڕايه‌ڵه‌ى ئه‌و په‌يوه‌ندييه ديپلۆماسيه بۆ به جيهان ناسناندنى كورد و دۆزه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى يه كه به‌شه جياوازه‌كانى گۆى زه‌وى و كوردستانى پێكه‌وه گرێداوه ، چه‌ندان هێزى نه‌ته‌وه‌يي و بان نه‌ته‌وه‌يي حكومى و بان حكومى ده‌وڵه‌تى و نا ده‌وڵه‌تى خوازيارى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى و به‌ره‌و پيشه‌وه چوونى دۆزى كورد ،هه‌روه‌ك له شه‌ڕى داعشى خوێنمژ رۆلى و كاريگه‌رى ئه‌و هێزانه‌مان بينى كاتێك په‌لامارى كوردستانيان دا .