كونسوڵی پێشوی فەرەنسا: دواخستنی ریفراندۆم هەڵەیەكی مێژوییە

 

لەگەڵ ئەوەی لە سەرئاستی چەند حزبێكی ناوخۆی كوردستان و ئەمریكاو چەند وڵاتێك بە هۆی تێبینان لە وادەی سازدانی ریفراندۆم داوای لە هەرێمی كوردستان كراوە كە ریفراندۆم دوا بخرێت, بەڵام لە بەرامبەریدا كونسوڵی پێشوی فەرەنسا لەهەرێمی كوردستان دەڵێت، دواخستنی ریفراندۆم هەڵەیەكی مێژوییەو پێویستە لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

تیسۆت فریدریك كونسوڵی پێشوی فەرەنسا لەهەرێمی كوردستان لە تویتەردا رایگەیاندوە، داوا لە گەلی كورد دەكەم وەك چۆن بڕیاریانداوە بەو جۆرەش ریفراندۆم لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام بدەن، دواخستنی هەڵەیەكی مێژوییە.

ئەم هەڵوێستەی كونسوڵی پێشوی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان پێچەوانەی رای فەرمی وڵاتەكەی و زۆربەی وڵاتانی ترە كە داوای دواخستنی ریفراندۆم دەكەن.

Back to top button