عەباس بەیاتی: پێشوازی لە شاندی هەرێمی كوردستان دەكەین

دوای بڕیاری پێكهێنانی شاندێكی باڵای ریفراندۆم لە لایەن ئەنجومەنی باڵای عێراق درا كە سەردانی بەغدا بكەن, سبەی شاندی باڵای ریفراندۆم سەردانی بەغدا دەكات و لایەنە سیاسییەكانی عێراقیش چاوەڕاونی ئەو شاندەن بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر چەندین پرسی گرنگ و كەڵەكەبوو بكەن.
عەباس بەیاتی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاندووە:” ئێمە پێشوازی لە شاندی هەرێمی كوردستان دەكەین و پێویستە تەنیا بە گفتوگۆ ئەو كێشانەی هەن چارەسەر بكرێن و سەردەمی بەكارهێنانی هێز بەسەر چووە لایەنە سیاسییەكانی عێراقیش گەیشتوونەتە ئەو بڕوایە، سەردەمی پەنابردنە بەر هێز بەسەرچووه و باشترین بژاردەش ئەوەیە لە رێگەی گفتوگۆ و دانووستان كێشەكان چارەسەر بكرێن.
شایەنی باسە وابڕیارە شاندی باڵای ریفراندۆم لەگەڵ هەریەكە لە سەرۆك كۆماری عێراق, سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران, سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و بالیزۆی چەند وڵاتێك بكەن لە بەغد