سۆزان شیهاب: ئەگەر لە برسانیش بمرم بە بەلێ دەنگ دەدەم, چونكە بەرهەمی خەباتی سەدساڵە
پرسی سازادنی ریفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان, لە ئێستادا مژاری گەرمی نێوان كارەكتەرە سیاسی و رۆشنبیر و ناوەندە میدیایەكانە, كە لە بەرامبەر زۆرینەی ئەو حزبانەی كە بڕیاریان لە سازدانی ریفراندۆم داوە كەمینەیەكی بچوك لە سنوری سلێمانی كەمپینی نە خێریان راگەیاندووە.
سۆزان خالە شیهاب ئەندامی پێشوی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی لە میانەی بەشداری كردنی لە بەرنامەی بەرەو ریفراندۆمی كوردستان 24 گوتی:” من ئەگەر لە برسان بمرم پێستم بەسەر ئێسقانەكانمەوە بنوسێت هێشتان دەڵێم بەڵی, چونكە ئەمە بەرهەمی خەباتی چەند ساڵەی گەڵی كوردستانە:
ئەم پەرلەمانتارە دەشلێت:” دەبی خەونی بەسەربەخۆی گەیاندنی كوردستان هەموو لایەك كاری بۆكات, ئەوانەی دەلێن نەخێر لەئێستادا كۆمەلێك پاساوی لاوازیان هەیە: