كۆشكی سپی نوری مالیكی ناتوانێت سەردانی واشنتۆن بكات و چاوی بە ترەمپ بكەوێت

دوای ئەوەی نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق داوای دیداری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای كرد بوو, لە رێگای بالیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە بەغدا, ئێوارەی ئەمڕۆ وتە بێژی كۆشكی سپی رایگەیاند كە مالیكی ناتوانێت چاوی بە ترەمپ بكەوێت.
بالیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە هەولێكیاندا كە لەسەر زاری وتەبێژی كۆشكی سپی گواستوویەتیەوەو وتەكانی بڵاو كردۆتەوە دەلێت:” كۆشگی سپی بریاری دا لە سەر رەد كردنەوەی داوای نوری مایكی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق, بۆ سەردانی كردنی واشنتۆن و چاو كەوتنی بە دۆناڵد ترەمپ”
ئەم هەولەی نوری مالیكی دوای ئەوە هات كە چەند هەفتەیەك بەر لە ئێستا سەردانی وڵاتی روسیای كرد, سەردانەكەی بووە جێی باسی میدیاكان كە دوای چاوەروانی كردنی زیاتر لە كاتژمێرێك لە هۆڵی كۆبوونەوە ئینجا چاوی كەوت بە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا, ئەم رووداوەش وەك سوكایەتی پێكردنی لاڤرۆڤ سەیركرا بە نوری مالیكی.

Back to top button