سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل: پێویستە كورد دەوڵەتی خۆی هەبێت

 

دوای ئەوەی كوردستان بڕیاری سازادنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانی دا, بۆ ئەم مەبەستە هەوڵەكانی چڕكردوونەتە, پشتیوانی نێو دەوڵەتی بە شێوەیەكی جیاجیا بۆ ئەم هەوڵەی هەرێم دەر دەبڕدرێت, لەم چوار چێوەیەش سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، پێویستە كورد دەوڵەتی خۆی هەبێت و پشتیوانی لە سەربەخۆیی كوردی عێراق دەكات.

لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ 33 كۆنگرێسمانی كۆمارییەكانی ئەمریكا، بنیامین نەتانیاهو، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی پێنجشەممە 10-8-2017 رایگەیاندووە، “پێویستە كوردی عێراق دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی هەبێت، ئەوان ئازا و قارەمانن، دۆستی رۆژئاوا و دۆستی بەهاكانی رۆژئاوا و ئێمەن”.

Back to top button