ژماره‌یه‌ك پشكی دیكه‌ بۆ حاجیانی هه‌رێم زیادكرا بۆ سه‌فه‌ركردن بۆ ماڵی خودا

بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم سه‌باره‌ت به‌ پشكی سه‌فه‌ركردنی حاجیانی كورد بۆ ماڵی خوا رایده‌گه‌ێنێت” بۆ ئەمساڵ، ژماره‌یه‌ك پشكی دیكه‌ بۆ حاجیانی هەرێم زیادكراوه‌، هاوڵاتیان دەتوانن تا كاتژمێر 12ی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بكەن بۆ خۆتۆماركردن.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌واندیا، (شێخ قاسم بەرزنجی) بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند” 680 پشك بۆ حاجیانی هەرێم زیادكراوە، ئەو هاووڵاتیانەی دەیانەوێت سەردانی شاری مەككە لە عەرەبستانی سعودیە بكەن بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، دەتوانن تا كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی سبەینێ دووشەممە 14ی ئابی 2017، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە بكەن.

سەبارەت بە هاووڵاتیانی سلێمانی و دهۆكیش بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم گوتی” ئه‌وان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی لە سنورەكەی خۆیان بكەن، هەر هاووڵاتییەكیش بڕی شەش هەزار دۆلاری لێوەردەگیرێت، چونكە ئێستا باڵەخانە نەماوەو دەبێت شوێنی مانەوەیان بۆ دابین بكرێت.

Back to top button