شاندی باڵای ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان یه‌كه‌مین دیداریان له‌گه‌ڵ عه‌بادی ده‌بێت
ئه‌مڕۆ شاندی كوردستانی، بۆ پرسی ریفراندۆم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت و هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق كۆده‌بێته‌وه پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌هۆی كوردستانیان به فه‌رمی پێڕاده‌گه‌ێنن.
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شاندی باڵای ریفراندۆم سه‌ردانی به‌غدا بكات و پرسی ریفراندۆم و داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ بكه‌ن و هه‌روه‌ها باسی پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رانی عێراق باس بكه‌ن و نیه‌تی گه‌لی كوردستانیان بۆ شی بكه‌نه‌وه.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه (رۆميۆ هه‌كارى) ئەندامی شاندەکەی کوردستان بۆ بەغدا رایگه‌ياندوه” متمانە لە نێوان هەولێر و بەغدا نەماوە و گفتوگۆی ئەوانیش لەگەڵ بەغدا بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆییە و پێشبینیدەکات ئەنجامی باشی هەبێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی شاندی باڵای ریفراندۆم له كوردستان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌بێت.