گه‌ر تۆ نانی به‌یانیان ناخۆیت پێویسته‌ خۆت ئاماده‌بكه‌ی بۆ تووش بوون به‌م نه‌خۆشیانه‌

ئه‌وه‌ زانراوه‌ نانی بەیانیان یەکێکە لە باشترین ئەو ژەمانەی کە پێویستە ھەموو کەسێک بیخوات و لە یادی نەکات،چونکە نەخواردنی نانی بەیانی رەنگە زیان بە لەش بگەیەنێت و بەپێی تەمەن مەترسیە تەندروستیەکانی دەردەکەوێت، كه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌م ژه‌مه‌یان لا گرنگ نیه‌ له‌ ده‌رئه‌نجام تووشی نه‌خۆشی كووشنده‌ ببن.

زيانه‌كانی نه‌خواردنی نانی به‌یانیان بریتین له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌:-

1-لەگەڵ تێپەربونی کات دەبێتە ھۆی پوکانەوەی مۆخ چونکە بری پێویست خۆراک ناگات بە شانە و خانەکان ئەمەش ھۆکارە بۆ کەمبونەوەی توانای ئەو کەسە بۆ ئەنجامدانی کارەکانی.

2-کاریگەری لەسەر لەش ھەیە و دەبێتە ھۆی کەم خۆراکی و کەم خوێنی یان ئەو نەخۆشیانەی زۆر بڵاوە زوتر توشی ئەو کەسانە دەبێت نانی بەیانی ناخۆن،بەتایبەتی ئەو نەخۆشیانەی لە ئەنجامی کەمی پێکھاتەی ترشی فۆلیک و خوێن و کانزا بڵاودەبێتەوە بەرھەمی چالاکیەکانی لەشی مرۆڤ کەم دەکاتەوە.

 

3-بەھۆی زیادبونی رێژەی شەکر و پەکخستنی مژینی پڕۆتین و ماددەی خۆراکی بۆ گەشەی مێشک لە ئەنجامدا دەبێتە ھۆی رەقبونی دەمارەکانی مێشک.

4-بایەخ نەدان بە نانی بەیانی بە سروشتی خۆی وردە وردە دەبێتە ھۆی نەخۆشی شەکرە و بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشیەکانی دڵ و بەرزبونەوەی کۆلیسترۆڵ و چەوری دڵ و لەش.

 

Back to top button