به‌ وێنه‌..ریال مه‌درید به‌رشه‌لۆنه‌ی تووشی شكستێكی گه‌وره‌ كرد له‌ نێو هانده‌ران و یاریگای خۆیدا

له‌ یاریی چوونی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، له‌ یاریگه‌ی كامپ نوو يانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ میوانداریی یانه‌ی ریال مه‌دریدی كرد، یانه‌ی شاهانه‌ش میواندارییه‌كه‌ی  به‌ 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه‌ گۆڵێك قبوڵ كرد و به‌رشه‌لۆنه‌ی تووشی ئیحراجی كرد.

شه‌وی رابردوو له‌ میانه‌ی یاریی چوونی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و یانه‌ی به‌ره‌لۆنه‌ی میواندار، یانه‌ی ریال مه‌درید به‌رشه‌لۆنه‌ی تووشی ئیحراجی كرد و یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه‌ به‌ (3-1)، یارییه‌كه‌ له‌ تایمی یه‌كه‌م به‌ یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام سه‌رجه‌م رووداوه‌ گه‌وره‌كان له‌ گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌ به‌دوای یه‌كدا ده‌ستی پێكرد و ریال به‌رشه‌لۆنه‌ی تووشی دۆڕانێكی گه‌وره‌ كرد، له‌ نێو یاریگا و جه‌ماوه‌ری خۆیدا.

له‌ تایمی دووه‌م له‌ خوله‌كی 50 له‌ شوتێكی مارسیلۆ كه‌ به‌رپێی (جیرارد پێكی) كه‌وت، گۆڵێكی به‌هه‌ڵه‌ له‌خۆیان تۆمار كرد، دواتر لیۆنێل مێسی له‌ خوله‌كی 77 به‌ لێدانی سزا ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌، كه‌ شیكه‌ره‌وانی وه‌رزشی پێیان وایه‌ لیدانه‌ سزاكه‌ درووست نه‌بوو، پاش ئه‌مه‌ش كه‌ یاریزان كریستیانۆ رۆناڵدۆ هاته‌ نێو یاریگا، له‌ خوله‌كی  82 به‌ شووتێكی تۆماهۆكی و له‌ دووره‌وه‌ توانی گوڵی به‌رشه‌ بهه‌ژێنێت و هه‌موو هانده‌ران و هه‌وادارانی به‌رشه‌ له‌ نێو كامپ نۆ بێده‌نگ بكات، گۆله‌كانی ریال به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستا تا له‌ كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌ش ئه‌سێنسیۆ به‌ مووشه‌كێك گۆڵی سێیه‌م و دڵنیایی مێره‌نگی كرد، یاریه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ریال به‌ كۆتا هات.

بڕیاره‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له‌ كاتژمێر 12:00ـی شه‌و به‌ڕێوه‌ بچێت.

Back to top button