گوێ له میوزیك بگره و خۆت بپارێزه له زۆر نه‌خۆشی و حاڵه‌تی ده‌روونی
ميوزيك سه‌رچاوه‌یی په‌یدا بوونی خۆشی و ئافراندنی كاتێكی شادییه به مرۆڤ، له هه‌مانكاتدا ژه‌نینی هه‌ر ئاله‌تێكی میوزیكی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی گوێگر سوودی لێ وه‌ربگریت بۆ ته‌ندروستی دروونی و ته‌ندروستی جه‌سته‌ش.
یه‌كێك له سووده گرنگه‌كانی ژه‌نین یان گوێگرتن له میوزیك بریتییه له” باشتركردنی فرمانی سیستمی به‌رگری له‌ش له رێگای زیاركردنی دژه‌ته‌نی ئیمیونۆگلۆبیولین كه رۆڵی هه‌یه له زیادكردنی به‌رگری له‌ش به‌رامبه‌ر به میكرۆبه‌كان، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی سترێس و سووككردنی ئازار له حاڵه‌ته‌كانی ئازاری درێژخایه‌ن.
له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هاتووه كه گوێگرتن له میوزیك سوودبه‌خشتره له به‌كارهێنانی ده‌رمان له حاڵه‌ته‌كانی په‌ستی پێش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری كه له گه‌لێك كه‌سدا به‌دی ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندیی په‌ستی له كه‌سانی تووشبوو به شێرپه‌نجه‌دا.
ئه‌مه‌ش روونكراوه‌ته‌وه كه چاره‌سه‌ر به میوزیك هاوكات له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری ئاسایی ئه‌نجامی باشتری ده‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی حاڵه‌ته‌كانی خه‌مۆكیدا، هه‌روه‌ها میوزیك له ژووری نه‌شته‌رگه‌ریدا و پاش نه‌شته‌رگه‌ری سوودی بۆ نه‌خۆش هه‌یه.
ژه‌نینی یان گوێگرتن له میوزیك رۆڵی هه‌یه له دابه‌زاندنی ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل كه به هۆرمۆنی سترێس ناسراوه، هه‌روه‌ها رۆڵی به‌رچاوی هه‌یه بۆ باشتركردنی مه‌زاج و فراوانكردنی بۆنده كۆمه‌ڵاتییه‌كان، له‌وكاته‌ی كه میوزیك هانده‌ره بۆ زیاد ده‌ردانی مادده‌ی دۆپامین له شانه‌كانی مێشكدا، ئه‌مه‌ش هه‌ستكردن به خۆشی زیاد ده‌كات.