راكردن رێگری ده‌كات له نه‌خۆشی جومگه‌كانى ئه‌ژنۆ و نه‌رمبوونى ئێسكه‌كان
توێژینه‌وه‌كان ئاشكرایان كردووه كه راكردن ده‌توانێت سه‌ڵامه‌تى ئه‌ژنۆ بپارێزێت و نه‌خۆشییه‌كانى تێكچوونى جومگه‌كان و نه‌رمبوونى ئێسكه‌كان دوا بخات . توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێى زانایانى زانكۆى بریگام یانگ له یوتاى ئه‌مه‌ریكا پیشانى دا‌و كه غاردانى رۆژانه ده‌توانێت ببێته هۆى پاراستنى جومگه‌كانى ئه‌ژنۆ وئێسكهكان.
به پێچه‌وانه‌ى باوه‌رى گشتى، توێژه‌ران پێیان وایه كه راكردن ده‌بێته هۆى هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌وكردنى جومگه‌كانى ئه‌ژنۆ و رێگرى له پرۆسه‌ى نه‌رمبوونى ئێسكه‌كان ده‌گرێت . ” مه‌ت ساڵى “، سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌و تیمه توێژه‌ره له‌و باره‌یه‌وه گووتى” ئه‌و باوه‌رى كه راكردن بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر زیانى بۆ ئه‌ژنۆكان هه‌یه ، ته‌نیا ئه‌فسانه‌یه و بوونى نییه.
زانایان دواى توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى له‌سه‌ر چه‌ندین ژن وپیاو ، نیشانه‌كانى هه‌وكردن له شله‌مه‌نى جومگه‌كانى ئهژنۆییی ئه‌و كه‌سانه كه ته‌مه‌نییان له نێوان 18 تا 35 ساڵى پێش راكردن و دواى راكردن تاوتوێكرد، له ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كان له باره‌ى كه‌سانى گه‌نج ده‌ریخست كه وه‌رزشى راكردن رێگرى له نه‌خۆشیی جومگه‌كانى ئه‌ژنۆ و نه‌رمبوونى ئێسكه‌كان دوا ده‌خات.