به‌په‌له… به‌وێنه شۆفێره كورده‌كه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كهرفێنرابوو له به‌غدا ئازادكرا
پاش ئه‌وه‌ی لاوێكی كورد كه شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر بوو له شاری به‌غدا له لایه‌ن چه‌ند رفێنه‌رێكه‌وه رلإیندرا، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 4ی سپێده له لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان و دژه‌تیرۆری عێراقی ئازادكرا.
له‌و باره‌یه‌وه (حەمەنوری حوسێن) باوكی هەردی رفێنراو به كه‌ناڵی رووداوی راگەیاندوه” هێزەكانی دژەتیرۆر و هەواڵگری بەغدا كوڕەكەمیان ئازادكرد ، ئەویش دوای سكاڵایەك و بڵاوبوونەوەی هەواڵەكە لە كەناڵی رووداو وه هات، هەرزوو هەمولایەك هاتنە سەرهێڵ ، شوكور بۆخوا من ئێستا بەڕیگاوەم بۆ بەغدا، بۆ هێنانه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌م پاش ئه‌وه‌ی ئازادكرا.
هه‌ر له سه‌ر ئازادكدرنی كوڕه‌كه‌ی باوكی هەردی گوتیشی “چەتەكان لە رێگەی دەنگەوە ناسراونەتەوە دەنگیان ناسراوبوو لای هێزەكان چونكە پێشتریش لەسەر كاری رفاندن گیرابوون، ئه‌وه‌ی شیاوی باسه هه‌ردی حه‌مه نوری له رۆژی 7/8 له به‌غدای پایته‌ختی عێراق له‌لایه‌ن كۆمهڵێم رفێنهرهوه ده‌ستگیركرا و له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی داوای بڕی 600 هه‌زار دۆلاریان ده‌كرد.