یه‌كێتی:له عێراق پێكه‌وه ژیان شكستی هێناوه و كورد هاووڵاتی پله دووه بۆیه سه‌ربه‌خۆی تاكه رێگایه
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له میانی به‌شداریكردنی له سێیه‌مین دیداری زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین به ناوونیشانی (ریفراندۆم و چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان) كه شاری هه‌ولێر سازدراوه، رایدهگهێنێت”ریفراندۆم واتا گه‌ڕانه‌وه بۆ رای گه‌ل.
(سه‌عدی ئحمه‌د پیره) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردنی له سێیه‌مین دیداری زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین به ناوونیشانی (ریفراندۆم و چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان) رایگه‌یاند له میانه‌ی به‌شداریكردنی كورد بۆ بنیاتنانی عێراقی نوێ و دیموكراسی ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌ی دوای 2003 له‌گه‌ڵ پێش خۆیان ته‌نها له‌وه جیاوازین، كه ئه‌وانه‌ی پێشتر ریشیان نه‌بوو و نوێژیان نه‌ده‌كرد، ئه‌وانه‌ی ئێستا ریشیان هه‌یه و نوێژ ده‌كه‌ن.
پیره باس له‌وه‌شكرد”كه یه‌كێك له درووشمه‌كانی “یه‌كێتی” مافی چاره‌ی خۆ نووسین بووه، بۆیه گفتوگۆكردن له باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی یه‌كێتی ده‌كرێن كه گوایه سه‌ربه‌خۆیی ناوێت، شتێكی درووست نییه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی باسی له بارودۆخی عێراق كرد و گوتی” وێڕای ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیان شكستی هێناوه، كورد به هاووڵاتی پله یه‌كیش چاوی لێناكرێت و هه‌ر پله دووه.