مونا قه‌هوه‌چی: ناكرێت چیتر خه‌ڵك بكه‌ین به‌قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی و پێویسته په‌رله‌مان كارابكه‌ینه‌وه
ئه‌و كاته ته‌واوو بوو كه دانرابوو بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كارابكرێته‌وه، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستانیش رایدهگهێنێت” له‌م هه‌فته‌یه له‌گه‌ل سه‌رۆكی هه‌رێم كۆده‌بینه‌وه و بڕیار ده‌ده‌ین.
(مونا قەهوەچی) ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم و جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمانی و په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندوه” هەرچەندە بەپێی راگەیێندراوەكهی گۆڕان، بزووتنەوەكه نایەوێت پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە، واده‌ی اراكردنهوهكهشی كه لایه‌نه‌كان دایان نابوو ئه‌وه‌ش به‌سه‌ر چوو، بۆیه وا بڕیاره لەماوەی ئەم هەفتەیە سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مه‌سعود بارزانی) لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکومەت و پەرلەمان کۆببێته‌وه و دواین گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بكه‌ین و بڕیاری پێویست بدرێت.
قه‌هوه‌چی زیاتر گوتوویه‌تی” داوا دەکەین سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە زووترین کات لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆبێتەوە، بە مەبەستی دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان. چونکە چیتر ناکرێت خەڵک بکرێتە قوربانی بەرژەوەندی هەندێک لایەنی سیاسی.”