ئیسرائیل هۆشداری دەداتە ئێران

 
بۆیەکەمجارو جیاواز لە هۆشداریەکانی پێشوو،سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەبەردەم گەورە بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی وڵاتەکەی ڕایگەیاند لەمەولا هێزە ئێرانیی و میلیشیا هاوسۆزەکانی ئەو وڵاتە لە سوریا دەکەنە ئامانج.
 
ناتانیاهۆ ئەوەی ڕونکڕدەوە کە چیتر ئیسرائیل لە هەمبەر فراوانخوازییەکانی ئێران بێدەنگ نابێ و مافی خۆپاراساتنی هەیە.
 
تایبەت بە هەوڵی ئێران بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی بەستنەوەی تاران بە پایتەختەکانی تری وەک بەغداد،دیمەشق و بەیروت ناتانیاهۆ دەڵێت ئیسرائیل هەرگیز ڕێ بەوەها پڕۆژەیەک نادات و داوای لە ئەمریکاش کرد بە وردتر ئاگایان لەو پرسە بێت.
 
Back to top button