لێکۆڵەرێک: بەڵگەکان ڕونن ئەسەد چەکی کیمیاوی بەکارهێناوە
کارلا دیل لێکۆڵەر لە لێژنەی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە سوریا ڕایگەیاند کە بەڵگەی ڕونیان لایە کە ئەسەد چەکی کۆکوژی دژی هاوڵاتیانی سوریا بەکارهێناوە.
پێشتر چەندین جار حکومەتی سوریاو بەشار ئەسەد بە تۆمەتی بەکارهێنانی چەکی کیمییاوی تۆمەتبار کراوە بەڵام حکومەتی سوریا ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوەو ئۆپۆزسیۆنی بە ئەنجامدەری ئەو کارە تۆمەتبار کرد.
لەکاتی هەوڵەکانی کۆمەڵگای نێوداوڵەتی بۆ سزادانی رژێمی سوریا لەسەر ئەو کارە هەریەک لەڕوسیاو چین دژی سزاکان وەستاونەتەوەو داوای لێکۆڵیانەوەو بەڵگەی ڕونیان لەو بارەوەکردووەو گەر ئەو بەڵگانەش بسەلمێنرێت دوور نیە چاڕەنوسی ئەسەد هەمان چارەنوسی سەددام نەبێت.