كۆمسیۆن باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ردوو مه‌رسوومی هه‌رێمی سه‌رۆكی هه‌رێمی په‌سه‌ند كرد
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی كوردستان، هه‌ردوو مه‌رسوومی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و ریفراندۆم په‌سه‌ند كرد، بریاری دا كه له‌واده‌ی خۆیدا هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان و ریفراندۆم له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت”.
به‌پێی مه‌رسوومی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆمسیۆنی باڵای سه‌ره‌به‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌ردوو واده‌ی دیاری كردنی رۆژی ریفراندۆم و هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كانی قبوڵ كرد، سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمسیۆنی باڵا رایگه‌یاند”کۆمیسیۆن مەرسوومی هەرێمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی سەبارەت بە ریفراندۆم خستەدەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردرا لە 25-9-2017 ریفراندۆم ئەنجام بدرێت هه‌روه‌ها گوتیشی”سەبارەت بە بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی لە 1-11-2017 بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆمیسیۆن بڕیاردرا کۆمیسیۆن ئامادەکاریی تەواوبکات بۆ ئەنجامدانی ئەو هەڵبژاردنانە لە 1-11-2017″.
به‌پێی مه‌رسوومی هه‌رێمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 25ی 9ی ئه‌مساڵ ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان ئه‌نجامبدرێت، له 1ی 11ی هه‌مان ساڵدا، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌نجامبدرێت له‌و باره‌یه‌وه، ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بۆ وەڵامی فەرمانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و چەند تەوەرێکی دیکە ئەمڕۆ دووشەممە 14-8-2017 كۆبوونه‌وه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لەسەر چەند تەوەرێک دەستیپێکرد، لە سەرووی هەموویانەوە وەڵامدانەوەی بڕیاری ژمارەی 128ی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ، كە تایبەتە بە ئامادەكاری هەڵبژاردن لە 1-11-2017ی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتی هەرێمی کوردستان، هه‌روه‌ها تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لەسەر پەیڕەوی تایبەت بوو بە کۆمیسیۆن بۆ چۆنیەتی تۆمارکردنی قەوارە سیاسییەکان و نوێنەری قەوارە سیاسییەکان و لیست و لایەنەکان، هەروەها چۆنیەتی تۆمارکردنی چاودێرانی نێوخۆیی بیانی بۆ چاودێریکردنی پرۆسەکانی هەڵبژاردن و گشتپرسی”.