گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی وه‌ڵامی گۆڕان ده‌داته‌وه
له‌باره‌ی به‌یاننامه‌ی پێنج خاڵه‌كه‌ی گۆڕان، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، کە هەندێک لە خاڵەکانی بزووتنەوەی گۆڕان شیاوی گفتوگۆ لەسەر کردنن و ده‌شلێـ”حزبەکەی خەریکی تاوتوێکردنی خاڵەکانی گۆڕانە، هەرچەندە ”بە دڵی پارتی نەبوو“.
محەمەد عەلی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان له‌باره‌ی به‌یاننامه پێنج خاڵیه‌كه‌ی گۆڕان، و خاڵه‌كانی لای فراكسیۆنه‌كه رایگه‌یاند، خاڵه‌كانی به‌یاننامه‌ی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، هه‌ندێكیان شایانی گفتوگۆ كردنه، بۆیه ده‌بێت وه‌ڵام بدرێته‌وه”.
هه‌روه‌ها محەمەد عەلی راشی گه‌یاند” هەندێک لە خاڵەکانی گۆڕان شایانی ئەوەن گفتوگۆ و دانوستاندنیان لەسەر بکرێن، بۆیە ”دەبێ وەڵامی بدرێتەوە، ئاماژەی بەوەش دا، کە پارتی مەرجەکانی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان هەڵگرتووە و ناشکرێ گۆڕان مەرج بەسەر پارتیدا بسەپێنێت.