شاندى هه‌رێم به‌ره‌و به‌غدا بۆ ریفراندمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌رێكه‌وتن
حكومه‌تی عێراق و ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی ده‌سترۆیشتووی عێراقی داوا له كورد ده‌كه‌ن، ماندوو نه‌بێت له‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵیان، بۆ به‌رده‌وامی دان به‌وه‌ی كه هه‌ردوولا به‌ئاشتی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكه‌ن، وه‌ڤدی كوردستانیش بۆ ئه‌نجام دانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ئه‌مرۆ به‌رێكه‌وت، له‌به‌رامبه‌ریشدا، ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی عێراق” حارس حارسی خراپ نین ئەو کۆبوونەوانانەی نێوان ناوەند و هەرێم و هەرێـم و ناوەند، ئەوەش بەمەبەستی چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا سەبارەت بە ریفراندۆم یان سەربەخۆیی یان ئەوانی دیکە.
له‌به‌رامبه‌ردا شاندی هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتوون له شاندی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، به‌كۆمه‌ڵێك خه‌رقی ده‌ستووری و55 ماده‌ی پێشهڵكردنی ده‌ستوور روو له عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پێیان بلێت، له‌دیباجه‌ی ده‌ستوور دا هاتووه، جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوور زامنی مانه‌وه‌ی عێراقه بهیهكپارچهی بۆیه ئێمه وه‌كو كورد له خه‌رق كردنی ده‌ستوور دا ده‌مانه‌وێت له‌مه‌و به‌دوا دوو دراوسێی باش بین”.
شاندی دانوستاندکاری ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان، ماوەی 3 رۆژ لە بەغدا دەمێنێتەوە، شاندەکە دۆسیەیەک بە دەیان لاپەڕە لەگەڵ خۆیان دەبەن کە وەک خۆیان دەڵێن، 55 پێشێلکاری دەستووری و یاسایی لە خۆگرتووە، پێشێلکارییەک کە بەغدا لەدوای هەرەسهێنانی سەدام حوسێنەوە دەرهەق بەکورد ئەنجامی داون و درێژەی بە پێشێلکارییە 96 ساڵەکەی عێراق دژ بە کورد داوە.