ئێڤار ئیبراهیم: په‌یره‌وی ناوه‌خۆی گۆڕان %100 له100 له‌گه‌ڵ ریفراندۆم دایه
ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ( ئێڤار ئیبراهیم) ده‌لێت په‌یره‌وی ناوه‌خۆی گۆڕان سه‌د له سه‌د له‌گه‌ڵ ریفراندۆم دایه، ده‌لێـ په‌یره‌وی ناوه‌خۆی گۆڕان له‌گه‌ڵ ریفراندۆمه و به‌س پێویسته ره‌وشی دارایی خه‌ڵك چاك بكرێت”.
له لێدوانێكی دا ئێڤار ئیبراهیم ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان و په‌یره‌وی ناوه‌خۆی گۆڕان له‌و باره‌یه‌وه ده‌لێـ”پەیڕەوی بزووتنەوەی گۆڕان 100% لەگەڵ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دایە، بەڵام پێش ھەموو شتێک وەک ھەنگاوێکی باش پێویستە دۆخی مووچە و ژیانی خەڵک باشتر بکرێت، چونکە خەڵک لەگەڵ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دایە”.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئێڤار ئیبراهیم ده‌شلێـ”دەبێت سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان، بۆ پرسی ڕیفراندۆم ئیش لەسەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بکات، بۆ ئەوەی پرۆسەکە لەوێش ئەنجام بدرێت”.
بۆچوونی ئێڤار ئیبراهیم له‌كاتێكدایه، كه پارتی و گۆڕان نێوانیان به‌ره‌و باشتر ده‌چێت، وا بریاره له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو دا گۆڕان و پارتی كۆبوونه‌وه ئه‌نجامبده‌ن، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و گۆڕان كۆبوونه‌وه‌ی یهكڵاكردنهوهی ده‌بێت له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك كه خۆیان له كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان ئه‌و دوو حزبه ده‌بینێته‌وه”.