سەرۆكی لێژنە مافی مرۆڤ : بۆ یەكەم جار لەسەر تاوانێكی سلێمانی قسە دەكات

خواكوڕك
 
سۆران عومەر ئەندام پەرلەمانی كۆمەڵی ئیسلامی و سەرۆكی لێژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستان، بۆیەكەم جار لەسەر تاوانێك لە پارێزگای سلێمانی و زۆنی سەوزی پێشتر هاتە سەر خەت و رایدەگەێنێت:له‌گرتوخانه‌ی سلێمانی نینۆكی زیندانیكراوێكیان ده‌رهێناوه‌، به‌عسیش هه‌روایكردوه‌”.
 
سۆران عومەر دەشڵێت ، ئەو وێنه‌یه‌ وێنه‌ی نینۆکی زیندانیەکە، بەقسەی خێزانەکەی لەژێر ئەشکەنجەدا نینۆکی دەرهێنراوە، ئێستا ئەم گیراوە لەزیندانی گرتن و گواستنەوەی سلێمانیە، باس له‌وه‌شده‌كات “لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستم بەلێکۆڵینەوە لەم کەیسە کردوە”.

 

14045568_1329869497030970_3636802670311159218_n
وێنەی نینۆكی هاوڵاتیەك لە زیندانی سلێمانی لەژێر ئەشكەنجە دەرهێنراوە،

 

Back to top button