پەرلەمانتارێك كاتی دەستكاریكردنی مووچە ئاشكرا دەكات
پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت ،ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی گفتوگۆیان كردووە بۆ نەهێشتنی پاشەكەوتی موچەو كاتی پێدانی موچەی مانگی ( 7 و 8 جێبەجێ دەكرێت .
“ڤەمان فەیسەڵ ” پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند ” ئەوەندەی ئاگادارم حكومەت و وەزارەتی دارایی گفتوگۆیان كردووە و خەریكی ئامادەكردنی هەندێك بژاردەن بۆ باشتر كردنی بژێوی فەرمانبەران و نەهیشتنی پاشەكەوت ، بەڵام دەبێت ئەو بژاردەیەی هەلیدەبژێرن تاسەر بەردەوام بێت “.
هەروەها گوتیشی ” پێم وایە مووچەی مانگی ( 7 و 8ئەو بژاردەیە جێبەجێ دەكرێت ، وە بژاردەیەك دەبێت كە حكومەت و هاوڵاتیان سودمەند بن ” .
سەرچاوەیەكی ئاگاداریش لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند ” ئەو بژاردەیە بوونی هەیە ، بەڵام تا نەبێتە بڕیار ناتوانین ڕایبگەیەنین “.