كۆبوونەوەی شاندی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم لەگەڵ عەبادی دەستیپێكرد
دوای سەردانی كردنی شاندی باڵای ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا, لە لایەن ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە پێشوازییان لێكرا كەمێك پێش ئێستا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی كۆبوونەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا، شاندی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بە مەبەستی رێكخستنی كارنامەی سەردانەكەی چەند كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا.
هاوكات دوێنێ عەباس بەیانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، لایەنە عێراقییەكان پێشوازی لەو شاندە دەكەن و خۆشحاڵی خۆیشی بۆ سەردانەكە دەربڕی.
بڕیارە شاندەكە، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق دانووستان لە بارەی سەربەخۆیی كوردستان و بەڕێوەچوونی پرۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان بكەن.