رۆژنامەیەكی یەكێتی: سیناریۆیی كاراكردنەوەی پەرلەمان بەبێ‌ گۆڕان باس دەكات 

دوای ئەوەی كە چەند سەركردەیەكی یەكێتی موژدەی كاراكردنەوەی پەرلەمانیان بڵاودەكرەوە بە تایبەت دوای ئەوەی كە پارتی بڕیاری كاراكردنەوە پەرلەمانی بە بێ مەرجدا, رۆژنامەی چاودێر، كە نزیكە لە مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە راپۆرتێكدا باسی ”كاراكردنەوەی پەرلەمان بەبێ گۆڕان” دەكات.

لە راپۆرتەكەدا، كە مانشێتی ژمارەی رۆژی دووشەممە 14\8\2017یە، ”چاودێرێكی سیاسی” رایگەیاندووە، كە سیاسەتی بزووتنەوەی گۆڕان ناچێتە ناو چوارچێوەی یەكڕیزیی نیشتمانییەوە.
هەروەك لە راپۆرتەكەدا هاتووە، دوای دوایین بەیاننامەی گۆڕان، كێشەكانی نێوان ئەو حزبە و پارتی دیموكراتی كوردستان، كە ”پارتی وەك مەرجی گۆڕان ناساندوویەتی”، بە چارەسەر نەكراوی دەمێننەوە.
رۆژنامەكە زانیاریی ئەوەی پێ گەیشتووە، كە ”پێدەچێت” پارتی و گۆڕان نەگەنە رێككەوتن و پەرلەمانی كوردستان ”بەبێ گۆڕان” كارا بكرێتەوە

 

Back to top button