سلێمانی..كادیرێكی پارتی شههید بوو دووانی تریش بریندار بوون
شهوی رابردوو له كاتی ههڵواسینی پۆستهری ئاڵای كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری سلێمانی، دوو كادیری پارتی بریندار دهبن و كادیرێكی تری پارتیش شههید دهبێت، لهو بارهشهوه گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە گوتی”بۆ زانینی هۆكاری راستەقینەی رووداوەكە لێكۆڵینەوە بەردەوامە.
(عەتا شێخ حەسەن) گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە برایگهیاندوه” لە كاتژمێر 01:30 خولەكی بەرەبەیانی سێ شەممە 15/8/2017 ، لە نزیك باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی، چەند كادیرێكی پارتی وەك خۆئامادەكردن بۆ ساڵڕۆژی دامەزاندنی پارتی لافیتەیان هەڵواسیوە، بەڵام لەو كاتەدا دوو ئۆتۆمبیل بەیەكدا دەدەن سەرەنجام هەڤاڵ (رێزان مەجنوون) گیانی لەدەستداو هەڤاڵێكی دیكەشمان بەناوی (شێخ بایز) بە سەختی بریندار بوو ، کەسێکی دیکەش بریندار بووە”.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە ئهوهشی راگهیاندوه” له ئێستادا روون نیه كه رووداوهكهچ ۆن روویداوه، بهڵام لێكۆڵینهوه له رووداوهكه بهردهوامه و ئێمه وهكو پارتی له سلێمانی، چاوهڕوانی لیكۆڵینهوهیی ووردین.