محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د:له‌ دیداره‌كانمان به‌ سه‌رانی عێراق ده‌ڵێن جدین له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی

شاندى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان پاش گه‌یشتنیان به‌ شاری به‌غدا، له‌ لێدوانێكدا” بۆ ئه‌وه‌ چووینه‌ته‌ به‌غدا كه‌ پێیان بڵێین ئێمه‌ جدین له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان.

(د.محەممەد ئەحمەد) ئەندامی شاندى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم بۆ شاری به‌غدا، رایگه‌یاندوه‌” ئێمە ھاتووینەتە بەغدا بۆ ئەوەی بە تەواوی پێكھاتەكانی عێراق بڵێین ھەرێمی كوردستان جددییە لە ئەنجامدانی ریفراندۆم و راگەیاندنی سەربەخۆیی، په‌شیمانیش نابینه‌وه‌، له‌ هه‌مانكاتدا گه‌لی كوردستان دەیەوێت پرۆسەكە بە ئاشتییانە لەگەڵ عێراق ئەنجامبدات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) بڕياره‌ له‌ ماوه‌ى مانه‌وه‌يان له‌ به‌غدا شانده‌كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له‌ (سه‌رۆك وه‌زيران و سه‌رۆكى فراكسيۆنه‌ په‌رله‌مانييه‌كان و گه‌وره‌ مه‌رجه‌عى شيعه‌كان له‌ عێراق عه‌لى سيستانى و رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در موقته‌دا سه‌در) كۆببنه‌وه‌ و باس له‌ پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان بۆ هه‌موو لایه‌ك بكه‌ن و پێیان رابگه‌ێنن كه‌ ده‌مانه‌وێ به‌ ئاشتی لێك جیابینه‌وه‌.

 

Back to top button