گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: تاران پێشوازی دەكات لە گفتوگۆكانی نێوان بەغدا و هەولێر.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێودانێكی رۆژنامه‌وانی سه‌باره‌ت به چوونی شاندی باڵای ئه‌نجوومه‌نی ریفراندۆم بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان رایگه‌یاند” پێشوازی ده‌كه‌ین له چوونی وه‌فدی كوردی بۆ به‌غدا.
(بەهرام قاسمی) گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەلێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگه‌یاند: ڕێبەرانی عێراق بە هاریكاری هاوڵاتیانیان زیاترین سەركەوتنیان لە دژی گروپە چەكدارەكانی داعش بە دەست هێناوە كە بەشێكی زۆری ئەم وڵاتەی داگیر كردبوو، ئێستاش كاتی دانوستانەو دەبێت لە ڕێگەی گفتوگۆی ناوخۆیی سازێنەر ئەو ڕێگەیەی ماوە لێی تێپەڕ بین تاكوو سەقامگیری و ئاسایش بۆ ئاوەدان كردنەوەی دووبارەی عێراق دەستەبەر بێت.
گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه” كە وڵاتەكەی وەك دراوسێ و هاوڕێی عێراق، چارەنووسی هاوبەشی نەتەوەكانی ناوچەكە هەست پێدەكات و هیوای سەركەوتنی بۆ هەموو عێراقییەكان هەیە، گوتیشی” ئێمە وەك ڕابردوو هەوڵ دەدەین كە زیاترین پەیوەندی دۆستانەمان لەگەڵ هەموو نەتەوەكان و لایەن و مەزهەبەكانی عێراق هەبێت و ئەوەی لە دەستمان بێت بۆ ئاوەدان بوونەوەی دووبارەی ئەم وڵاتە ئەنجامی دەدات.