شۆك…. پاش شكسته‌ گه‌وره‌كه‌ داوا ده‌كرێت میسی بۆنده‌كه‌ی نوێ نه‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌

جۆردی باسكال راھێنەر و شیكەرەوەی یارییەكان لە كەناڵەكانی كەتەلۆنیا لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەرەكەی خۆی پەیامێكی ئاراستەی لیۆنیل میسی یاریزانەكەی بارسا كردووەو داوای لێكردووە كە بۆندەكەی لەگەڵ یانەكە نوێ نەكاتەوە.

 

له‌ له‌ پایامێكدا (جۆردی باسكال) راھێنەر و شیكەرەوەی یارییەكان لە كەناڵەكانی كەتەلۆنیا لە تۆری كۆمەڵایەتی تویته‌ر، داوای كردوه‌ له‌ میسی كه‌ بۆنده‌كه‌ی نوێ نه‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ تا ئەو كاتەی ئەم ئیدارە گەندەڵ و شكست خواردووە دەست لەكار دەكێشنەوە .

جۆردی ئه‌وه‌شی نووسیوه‌” كه‌ تەنھا ھیوای ڕزگار بون لەم ئیدارەیە لیۆنێل میسی یە ئەو دەتوانێت ھەمو كارێك بكات و ھاندەران و یاریزانانیش لە پشتی دەبن.

Back to top button