ئیبراهیمۆڤیچ ده‌بێته‌وه‌ یاریزانی شه‌یتانه‌ سوره‌كان

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد دەیەوێت بگەرێتەوە مەشقەكان و لەرێگای شەیتانە سوورەكانەوە بگەرێتەوە نێو یاریگاكان و ده‌ست به‌ یاریكردن بكاته‌وه‌ پاش پێكانه‌ قورسه‌كه‌ی وه‌رزی رابردووی.

له‌ سه‌ره‌تادا (ئیبراهیمۆڤیچ) بۆ ماوەی ساڵێك پەیوەندی بە یانەی شه‌یتانه‌ سوره‌كانه‌وه‌ كرد بەڵام لەكۆتایی وەرز دووچاری پێكان هات و بۆندەكەیشی لەگەڵ مان یونایتد كۆتایهات، لەئێستاشدا ئێبرا بۆندی لەگەڵ هیچ یانەیەك نییە و دەیەوێت پەیوەندی بە مەشقەكانی یانەی مانچستەر یونایتد بكات و بۆ ماوەی وەرزێكی دیكەش بۆندەكەی واژۆ بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌رگای مان یۆ بگه‌ڕیته‌وه‌ نێو یاریگاكان.

له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت رۆژنامەی (زەسەنی بەریتانی) نوسیویەتی” ئێوارەی ئەمرۆ ، ئیبراهیمۆڤیچ بەفەرمی بۆندەكەی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد واژۆ دەكات”.

Back to top button