سهركردهیهكی باڵای شیعه ونزیك لهمالیكی: كورد حهقی خۆیهتی دهوڵهتی سهربهخۆی كوردستانی ههبێت
عزەت شابەندەر، سیاسەتمەدار و سەرکردەی دەوڵەتی یاسا و نزیک لە نووری مالیکی، کە پێشووتر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە لهدیمانهیهك لهگهڵ رۆژنامهی باس رایدهگهێنێت” ئەنجامدانی راپرسی تا دەگاتە راگەیاندنی دەوڵەتیش، مافی شەرعیی گەلی کوردستانە، پێویستە بۆ ئەو بابەتەش ھەرێم، لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی ھاوکاری بکات بۆ ئەوەی ئەو بابەتە فەرمیتر بێت بۆ دیاریکردنی چارەنووسی گەلی کوردستان“.
شابەندەر گوتیشی: ”ئەوەی مایەی پرسیارە، کە ئایا لەدوای ئەنجامدانی راپرسی، سەرکردەکانی ھەرێمی کوردستان دەوڵەت رادەگەیەنن یانیش رای ناگەیەنن، بۆیە دەخوازین سەرکردەکانی کورد لەو بڕیارەیاندا ئاگایان لەوە بێت کە ھەڵبژاردنەکەیان دروستە یاخود نا، بە تایبەت لەم کاتەدا“.
عزەت شابەندەر پێی وایە: ”گەلی کورد زۆر چاوەڕوانیی کردووە بۆ ئەوەی خەونی بەدەوڵەتبوونی بێتە دی، بۆ ئەوەی ئەو خەونەی بێتە دی، دەبێت سەرکردەکان بزانن کە ئەگەر کاتی راگەیاندنی ھێنانەدیی ئەو خەونە گونجاو نەبێت، ئەوە بە زیان دەشکێتەوە“.
ئەو سەرکردەیەی دەوڵەتی یاسا جەخت دەکاتەوە، ئەگەر ئەو پرسە بە شەڕ و جەنگ لەنێوان ھەولێر و بەغدا یەکلایی بێتەوە، ئەوە ھەموو لایەک زیان دەکەن: “مافی چارەی خۆنووسینی کورد و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان بابەتێکە ھیچ جێگەی موناقەشەکردن نییە، ئەوە مافێکی شەرعییە، بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا کاتەکەی دروستە یانیش ھەڵەیە، پێمان وایە کاتەکە زۆر گونجاو نییە”.
ههروهها گوتیشی” دەستنیشانکردنی کاتی گونجاو لای سەرکردەکانی کوردە، ئەویش لە رێگەی دیاریکردنی ھەڵوێستی جیھانی، ھەروەھا پێویستە رەچاوی پێداویستییەکان بکرێت لەناوخۆدا، لەوانە موقەوماتی سامان و دارایی و موقەماتی سیاسی و جوگرافی و سنووری، ئەوەش دەکەوێتە سەر روانینی کورد بۆ ئەو ئیمکانییەتانە کە گونجاون یانیش گونجاو نین، ھەروەھا دەبێت سەیری پەیوەندییەکان بکرێت لەگەڵ ناوەند، ئایا ئەو پەیوەندییانە ئاسایین یانیش ئاسایی نین، ئایا گفتوگۆکردن لە دیاریکردنی سنوور بە قەڵەم دەبێت یانیش بە خوێن”.