عه‌بادی :ههمووشتێكتان سه‌ربه‌خۆیه با دهوڵهتیشتان هه‌بێت
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، عه‌بادی له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان و ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، به‌شانده‌كه‌ی گوتووه، سنوری و پێشمه‌رگه و نه‌وت و ههمووشتێكتان سه‌ربه‌خۆیه با دهوڵهتیشتان هه‌بێت”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌غدا كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، گوتی عه‌بادی به‌شاندی هه‌رێمی كوردستانی گوتووه، نه‌وتی سه‌ربه‌خۆتان ده‌فرۆشن، پێشمه‌رگه ئاڵای عێراق هه‌ڵناگرێت به‌س ئاڵای كوردستان هه‌ڵده‌گرێت، سنورتان دیاری كردووه، هیچ شتێكتان نه‌ماوه په‌یوه‌ندی به‌عێراق بێت با دهوڵهتیشتان هه‌بێت”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه پێشتر سه‌عد ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی باڵای شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا به‌میدیاكانی راگه‌یاندبوو، كه هه‌ڵوێستی عه‌بادی زۆر ئیجابیه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئومێدبه‌خش بووه”.
سه‌عدی پیره هه‌روها گوتیشی “کۆبوونەوەکە زۆر ئومێدبەخش بوو، عەبادی گوتی هەرێمی کوردستان سەربەخۆیی ئابووری و سیاسی هەیە و پێشمەرگەشی هەیە کە ئاڵای عێراقی هەڵنەگرتووە”.