د.رۆژ نوری شاوێس كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێران زۆر ئومێد به‌خش بوو

له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ئه‌مرۆ 15ی 8ی 2017 له‌ به‌غدا، كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان بالیۆزی ئێران گوتی، هه‌ولێر به‌غدا بریار له‌ چی بده‌ن، ئێمه‌ پاڵپشتی له‌ بریاری هه‌ردوولا ده‌كه‌ین، له‌و باره‌یه‌وه‌ش د.رۆژ نووری شاوێش ده‌لێـ”كۆبوونه‌وه‌كانمان ئومێد به‌خش بوون”.

 

دوای كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بالیۆزی ئێران له‌ عێراق كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌نێوان ” د. رۆژ نوری شاوێس و ئیره‌ج مه‌سجدی” ئه‌نجامدرا، له‌ كۆنگره‌كه‌دا د. رۆژ نووری شاوێس”له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ به‌غدا كۆده‌بنه‌وه‌ و دڵنیایان ده‌كه‌نه‌وه‌، هاوكات داواشی له‌ ته‌واوی لایه‌نه‌كان كرد، به‌ نه‌رێنی له‌ ریفراندۆم نه‌ڕوانن، چونكه‌ له‌ داهاتوودا ئه‌و ریفراندۆمه‌ ده‌بێته‌ هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر”.

هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، ئیره‌ج مه‌سجدی بالیۆزی ئێران له‌ عێراق رایگه‌یاند”ئه‌وان داوایان كردووه‌ گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ن، هه‌ر ئه‌نجام و رێككه‌وتنێكیش له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت، ئه‌وان پشتگیری ده‌كه‌ن.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، بڕیارە دواتر شانده‌كه‌ لەگەڵ  فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆماری عێراق و عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی كۆببنه‌وه و سبەیش لەگەڵ نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق كۆدەبنەوە”.

Back to top button