فراكسیۆنی یه‌كێتی: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا په‌رله‌مان كارا ده‌بێته‌وه
دلێر ماوه‌تی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا، ده‌لێت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا په‌رله‌مانی كوردستان كارا ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ری زۆر به‌هێزیش ئه‌وه‌یه هه‌موو حزبه‌كان به‌شداری كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن”.
له لێدوانێكی دا بۆ كه‌ناڵی رووداو دلێر ماوه‌تی، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند “لە ئایندەیەكی نزیكدا دەرگای پەرلەمانی كوردستان دەكرێتەوە. ئەگەری هەر بەهێزیش ئەوەیە هەموو حیزبەكان پێكەوە ئەو كارە بكەن، ئەگەر ئەوەش سەرنەگرێت، پەرلەمان هەر كارا دەكرێتەوە، ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی باسی لەوەشكرد، یەكەم كاری پەرلەمان دوای كارابوونەوەی “کارکردن دەبێت لەسەر بژێوی ژیانی خەڵك و چاكکردنی مووچەی فەرمانبەران”.
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی مه‌رجه‌كانی خۆی له‌سه‌ر كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵگرت، ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی لایانه سیاسیه‌كانی باشوری كوردستان، ئاسایی ببێته‌وه، له‌ئێستادا لایانه‌كان به‌ده‌م كارا كردنه‌وه په‌رله‌مانن، له‌به‌رامبه‌ریشدا گۆڕان تاوه‌كو ئێستا به‌روونی وه‌ڵامی داوای كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌بێ مه‌رج نه‌داوه‌ته‌وه”.