ئەحمەدی نەجات:شا ڕۆیی و خامنەیی جێی گرتەوە!

 
تا دێت پەیوەندیەکانی ئەحمەدی نەجات و ڕابەری کودەتای ئێران پەرە دەسێنێت.
 
لەدواین لێدوانیدا ئەحمەدی نەجات هێرش دەکاتە سەر خامنەیی و دەڵێت ئێمە شۆڕشمان بۆ ئەوە نەکرد خێزانێک بڕواو خێزانێکی تر جێی بگرێتەوە،مەبەستیشی لەو قسانەی شوبهاندنی شای ئێران بوو بە خامنەیی.
 
ئەو وتانەی نەجات لە پێگەی خۆی لە تویتەر بڵاو کراوەتەوەو لە بەشێکیدا هاتووە نابێت دەسەڵاتی هیچ کەس و خێزانێک باڵاتر بێت لە دەسەڵاتی گەلی ئێران.
Back to top button