نه‌جمه‌دین كه‌ریم: حكومه‌تی عێراق باش ده‌زانێت كه‌ركووك رۆژێك دێت له‌عێراق نامێنێت بۆیه هیچ گرینگی پێنادات
له‌دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كوردستان 24 كه به‌شێكی تێدا بڵاو كراوه‌ته‌وه نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك له‌باره‌ی پشگوێخستنی كه‌ركووك له‌لایان حكومه‌تی عێراق ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێـ” لايه‌نه عێراقييه‌كان و حكومه‌تى عێراق ده‌زانێت كه‌ركووك نابێته هى ئه‌وان، بۆيه به‌رده‌وام كه‌ركووكيان فه‌رامۆش كردووه و هيچ هاوكارى و خزمه‌تگوزارييه‌كيان پێشكه‌ش نه‌كردووه”.
هه‌روه‌ها پارێزگاری كه‌ركووك نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌شلێـ”دواى رووخانى به‌عس يه‌ك شتى نوێ له كه‌ركووك نه‌بوو، ئه‌وه‌ى له ده‌يه‌ى حه‌فتاكانيش هه‌بوو، داڕزا بوو، بۆ گه‌ڕه‌كه كوردييه‌كان نه‌يانده‌هێشت خانووه‌كه‌ت چاك بكه‌يته‌وه و هه‌ميشه بيرم له‌وه كردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌مانه زۆر باسى كه‌ركووك ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر كه‌ركووك هێرشكراوه‌ته سه‌ر كوردستان و ئێمه رازى نه‌بووينه به سياسه‌تى حكومه‌ت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نیازی حكومه‌تی عێراق له‌ناخه‌وه، پێگوێخستنی كه‌ركووك هه‌بووه چونكه باش زانیویانه رۆژێك دێت كه‌ركووك ده‌روات و نامێنێت له‌عێراق”.
هه‌روه‌ها نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌باره‌ی ئه‌و نیازه‌ی عێراق و بێ ئه‌مه‌ڵی لایانه عێراقیه‌كان له‌باره‌ی ناسنامه‌ی كه‌ركووك گوتيشى: له ناخى دڵيانه‌وه ئه‌مانه بير له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه‌ركووك رۆژێك له رۆژان له‌گه‌ڵ عێراق نامێنێته‌وه، بۆيه هيچ گرنگييه‌ك به كه‌ركووك ناده‌ن له رووى خزمه‌تگوزارى و هاوكاريكردنى كه‌ركووك”.