شاسوار عه‌بدولواحید: جنێو به رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌دات
خاوه‌ن گروپی من مرۆڤ نیم چونكه كوردم، كه له‌دژی سه‌ربه‌خۆی كوردستان نه‌خێری ئێستایان راگه‌یاندوو، ده‌لێـ” توێژی رۆژنامه‌نووسان له‌كوردستان ئه‌وانه‌ی به‌ڵێیان بۆ ریفراندۆم راگه‌یاندووه” قه‌ڵه‌م فرۆش و ماری سڕن”.
له په‌یچی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك، خاوه‌ن گروپی من مرۆڤ نیم چونكه كوردم كه نه‌خێری ئێستایان راگه‌یاندووه له‌دژی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌لێـ”رۆشنبیرەکان و رۆژنامەنوسان و قەڵەمفرۆشان و نوخبەیش بەشێکن لە سیستەمی سیاسی ئێستا و فریودانی کۆمەڵگە،.. بەشی هەرە زۆری (جگە لە چەند دانەیەکی زۆر زۆر کەمی) رۆشنبیر و نوسەر و رۆژنامەنوس و خەڵکانی خاوەن قەڵەم و نوخبە, بونەتە بەشێک لەم سیستەمە سیاسییە و بەشێکی دانەبڕاون لەم حیزبانە و لە تەرویجکردن بۆ فیکری حیزبەکان و بە تەواوی بونەتە ئامرازی پروپاگەندەی ئەم حیزبانە وهێشتنەوەی دۆخی کوردستان وەک ئێستا”.
هه‌روه‌ها شاسوار هه‌موو ئه‌و نووسه‌ر و رۆشنبيرانهى كورد، كه شوێن كهمپينهكهى نه‌كه‌وتوون و نه‌بوونه‌ته به‌شێك له دژايه‌تيكردنى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه “له‌سه‌ر فرۆشتنى قهڵهمهكانيان ده‌ژين” و نووسيويه‌تى: “بەشی زۆریان کەسابەتەکەیان لەسەر فرۆشتنی قەڵەمەکانیان و پۆستەکانی فەیسبوکیانە, زۆر لە ترسی ئەوەدان ئەمەیان لێ تێک بچێت و ئەو بەرژەوەندیانەیان نەمێنێت, بۆیە بە هەموو توانایەکیانەوە بەرگری دەکەن لەم حیزبانە، هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: “ئەم نوخبەیە وەک ماری سڕ وان, جار جارە عاتیفەی خەڵی دەجوڵێنن و لە ژێریشەوە جوڵە دەخەنە ناو گیرفانیانەوە و گەرمی دەکەنەوە”.
له‌به‌شێكی تری رێكخه‌ری كه‌مپینی من مرۆڤ نیم چونكه كوردم كه دژی سه‌ربه‌خۆی كوردستان نه‌خێری ئێستایان راگه‌یاندووه، هه‌ڕه‌شه‌ى له رۆشنبيران و نووسه‌رانى كورد كردووه و نووسيويه‌تى: “خۆرێکی نوێ سەری هەڵدا لە کوردستان, کە جێی ئەم قەڵەمفرۆشانەی تیا نابێتەوە”.