جەعفەر ئیمنكی : بزوتنەوەی گۆران ئامادەن پەرلەمان كارا بكرێتەوە

ئەمرۆ 15ی ئابی 2017 ” جەعفەر ئیمنكی ” جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران سەردانی “عبدالستار مەجید ” وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد .
دوای كۆبونەوەكە لە پرێس كۆنفرانسێكی هاوبەشدا ” جەعفەر ئیمنكی ” لەوەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە كاراكردنەوەی پەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند ” هەردوو لا پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان پەلەیانە بۆ ئەوەی داننیشتن بكەن و بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەن پەرلەمان كارا بكەینەوە ، چونكە دەرگای دانوستاندنیان دانەخستووە و ئامادەن بۆ كۆبونەوە ، بۆ وادەی كۆبونەوەكە واتیدەگەم هەردولا پەلەیانە ، جابابزانین ئەم یەك و دوو ڕۆژە چی دەبێت “.
لای خۆیشیەوە ” عبدالستار مەجید ” وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان گووتی ” ئەمساڵ عێراق غەدری لە هەرێمی كوردستان كردووەو پارەی جوتیارانی نەناردووەن هەموو ساڵێك حكومەتی عێراق خراپتر مامەڵە لەگەڵ هەرێم دا دەكات “.

Back to top button