شاندی باڵای ریفراندۆم لە بەغدا: رازینەبووین بە دواخستنی ریفراندۆم

دوای ئەوەی دوێنێ‌ شاندێكی باڵای ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان سەردانی بەغدایان كرد, بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەرسازدانی ریفراندم, سەرۆكی شاندی كوردستان بۆ دانوستاندن لەبارەی ریفراندۆم لەگەڵ بەغدا بە رایگەیاندووە: “رازینەبووین بە دواخستنی ریفراندۆم و جەختمان لە یەكپارچەیی خاكی عێراق نەكردەوە”.

رۆژ نووری شاوێس، سەرۆكی لێژنەی بالا ریفراندۆم بۆبەغدا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەڤانیباسی سەردانی شاندی كوردستان و ئەنجامی كۆبوونەوەكانی شاندەكەی كرد لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق و باڵیۆزی وڵاتان.

رۆژ نووری شاوێس رایگەیاند، بۆچوونی عەبادی ئەوەبوو كێشەكان چارەسەر بكرێن و ئامادەیی نیشاندا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

رۆژ نووری شاوێس گوتیشی “ئێمەش پێمان گوتن متمانە بە بەڵێنەكانی بەغدا ناكرێ، ئێستاش دەبێ وەكو چارەسەر تەماشای ریفراندۆم بكرێت”.

لەبارەی داواكاری سەرۆكوەزیران بۆ دواخستنی ریفراندۆم، رۆژ نووری شاوێس گوتی “رازینەبووین بە دواخستنی ریفراندۆم و جەختمان لە یەكپارچەیی خاكی عێراق نەكردەوە”.

سەرۆكی شاندی كوردستان دەڵێت، لە دوو خاڵدا نزیكین، یەكەم: گفتوگۆ تاكە رێگەی چارەسەرە. دووەمیش دەبێ گفتوگۆكان بەردەوامبن و هەردوولاش مەرجیان بۆ گفتوگۆ نابێت.

لەبارەی كۆبوونەوە لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتان، رۆژ نووری شاوێس رایگەیاند، باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا، توركیا و ئێران سەردانی شاندی كوردستانیان بە ئەرێنی هەژماركرد و “ئێمەش بە راشكاوی رای خۆمان بە باڵیۆزەكان گوت”.

Back to top button