عبدالحەمید ئەلعانی : بەهۆی دروستبوونی حەشدی شەعبیەوە كوشتن و رفاندن بووەتەدیاردە

 

“عبدالحەمید ئەلعانی ” سەرۆكی بەشی رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی دەستەی زانایانی (سوننە مەهەب ) ڕایگەیاند ” لە مانگی 7ی ئەمساڵەوە میلیشیای حەشدی شەعبی (1867 ) هاوڵاتی عەرەبی سونە مەزهەبیان دەستگیر كردووە و عێراق بووتە زیندانێكی گەورە بۆ موسڵمانانی سوننە مەزهەب ، چەكدارانی حەشدی شەعبی چەندین تاوانی دڕندانەیان لە دژی عەرەبی سوونە مەزهەب ئەنجام داوەو حكومەتی عێراقیش هاوبەشی سەرەكی ئەو تاوانانەیە “.

هەروەها ” عبدالحەمید ئەلعانی ” گوتیشی ” لە سەرەتای دروستبوونی حەشدی شەعبیەوە تاوانی كوشتن و ڕفاندن و پاكتاوكردن و ئاوارە كردن بووەتە دیاردەو هیچ لایەنێك لە عێراق لێپێچینەوە لە چەكدارانی حەشدی شەعبی ناكات ، لەكاتێكدا چەكدارانی حەشدی شەعبی گرتەی ڤیدیۆی تاوانەكانیان دەگرن و بڵاویدەكەنەوە “.

Back to top button