لە سەیدسادق دوو چالاكوان لەسەر نووسینێكی فەیسبووك دەستگیر دەكرێن

دوای ئەوەی دوو چالاكوان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك نوسینێك بڵاودەكەنەوە كە رەخنە گرتن بووە لە بەرامبەر داخرانی پاركێكی ئەمشارە, ئەم دوو چالاكوانە سكاڵایان لەسەر تۆماردەكرێت و لەلایەن داواكاری گشتی دەستگیردەكرێن.
“هەڵمەت فەتاح”، چالاكوانی مەدەنی لەسەیدسادق،پێش خۆڕادەستكردنی بەبنكەی پۆلیسی سەیدسادق، رایگەیاندووە: “رۆژی (7-8-2017) لەگەڵ هاوڕێیەكم بەناوی (فەرمان رەشید) وەك دوو گەنجی دانیشتووی شارۆچكەی سەیدسادق، بۆ رێگرییكردن لەدەستدرێژیكردنە سەر موڵكی گشتی، هەریەكەمان لەئەكاونتی تایبەتی خۆمان لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، پۆستێكی هاوبەشمان بڵاكردەوە”.

گوتیشی: “دوای هەفتەیەك، ئەمڕۆ لەسەر سكاڵای داواكاری گشتی سەیدسادق، هەردووكمان خۆمان رادەستی بنكەی پۆلیس كرد”.
روونیشیكردەوە، هۆكاری سەرەكی دەستگیكردنەكەشمان پەیوەندی هەیە بەوەی كە تەنیا لەپۆستەكەماندا داوامان لەهاوشاریانی سەیدسادق كردووە، بێن سكاڵا لەسەر داواكاری گشتی تۆمار بكەین، ئەوەش لەسەر پاركی گشتی سەیدسادق كە سێ ساڵە داخراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە بە دەیان دۆنم لە زەوی شارەوانی سنوورەكە، ساڵانە دەكرێت بە كشتوكاڵ و داهاتەكەی كەس نازانێت بۆ كوێ دەڕوات.

 

Back to top button