‌لە گوڵاڵە چەكدارانی‌ داعش دوو كرێكاریان رفاند

 

لەگەڵ ئەوەی لە رابردوو دا داعش لە ناوچەكانی داقوو و دەورووبەری هێڕشیان كردۆتە سەر پێشمەرگە بەڵام هەوڵەكانیان بە شكەست كۆتاپێهاتووە, ئەمشەو چەكدارانی‌ داعیش‌ لە سنووری‌ ناحیەی‌ گوڵاڵە هەڵیانكوتاوەتەوە سەر كارگەیەكی‌ بلۆك و دوو پاسەوانیان رفاندووە و ئامێرەكانی‌ كارگەكەشیان سووتاندووە.

محەمەد فائق بەرپرسی‌ راگەیاندنی‌ قائیمقامیەتی‌ خورماتوو لەو بارەیەوە رایگەیاند لە كاتژمێر 8ی ئەمشەو رێكەوتی‌ 2017/8/15 چەكدارانی داعش هەڵیانكوتایە سەر كارگەیەكی بلۆك لە نزیك بازگەی نەقشبەندی لەنێوان گوندی (گوڵاڵە) و (ئیسلاح)ی‌ سەر به ناحیەی گوڵاڵە.

محەمەد فائق وتی‌: “چەكدارەكانی‌ داعش دوو پاسەوانی كارگەكەیان رفاندووە”، ئاماژەشی‌ بەوەدا كە هەرچی ئامێر و كەرەستە و شۆفڵێك و دوو گەڵابەیان سووتاندووە و دواتر هەڵاتوون.

ئەوەشی‌ خستەڕوو كە بەپێی وتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی جەلەولا له ماوەی پێشوودا چەكدارانی داعش داوای پارەیان له خاوەنی‌ كارگەكە كردووه، بەڵام رەتیكردووەتەوه و پارەی پێ نەداون” .

بەرپرسی‌ راگەیاندنی‌ قائیمقامیەتی‌ خورماتوو راشیگەیاند كە خاوەنی‌ كارگەكە ناوی‌ “ئیسماعیل حەنزەل” و ئەو دوو كرێكارەشی‌ رفێندراون ناویان ” مەحمود فارس عیسا و ئەحمەد حسێن عیسا”یە.

Back to top button