موشەكی هواسۆنگ 14 ئەمریكای نیگەران كردووە
ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ژمارەیەك لە موشەكە ستراتیژەكانی بەرەو نیوە دورگەی كۆریای باكور جوڵاندووە ، ئەوەش وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ تاقیكردنەوە موشەكییەكانی كۆریای باكور كە ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی نیگەران كردووە .
بە پێی سەرچاوە سەربازییەكانی ئەمریكا سەرەتایی ئەم هەفتەیە لە نمایشێكی سەربازیدا موشەكێكی جۆری ( بی 1بی) بەسەر نیوە دورگەی كۆریای باكور هاوێژراوە ن وەك كاردانەوەیەك بۆ تاقیكردنەوەی موشەكی بالیستی كیشوەربڕ لەلایەن كۆریای باكورەوە ، لە ماوەكانی ڕابردوودا كۆریای باكور ” پیۆنگ یانگ ” تاقیكردنەوەی موشەكی كیشوەر بڕی لە جۆری ” هواسۆنگ 14 ” ئەنجام دا ، پێشتریش پەرەی بەو جۆرە موشەكە و لە جۆری ” هواسۆنگ 12 ” داوە و تواناكانی زیاتر كردووە .
“هواسۆنگ 14 ”
بە پێی زانیارییە سەربازییەكان توانای ” هواسۆنگ 14″ كە لەلای ڕۆژئاواییەكان بە ( KN20 ) ناسراوە و تواناكەی لە نێوان ( 700 بۆ 9500 ) كیلۆمەتردایە و ئەو موشەكە بە وزەی شل وبە دوو قۆناغ كاردەكات ، زانیاری زۆر لە سەر تایبەتمەندییەكانی ئەو جۆرە موشەكە لەبەر دەستدا نییە ، ئەوەی لەبەردەستدایە ئەوەیە كە ئەو موشەكە دەتوانێت كڵاوەی ئەتۆمی هەڵبگرێت و لەهەمانكاتیشدا كڵاوەی جەنگیشی لێ دەبەسترێت .
هواسۆنگ 14 بۆ یەكەمجار كۆریای باكور لە 4ی تەموزی 2017 تاقیكرایەوە و مودای بەرزرۆیشتنی موشەكەكە گەیشتە 28 هەزارو 43 كیلۆمەترو توانای بڕینی بەرگە هەوای زەوی هەیە ، درێژی رۆیشتنیشی گەیشتووەتە (9300) كیلۆمەتر و جولانەوەی زەوی لەبەر چاو گیراوەو مەوداكەی لە نێوان ( 700 بۆ 9500) كیلۆمەتردایە ، ئەوەش واتای ئەوەیە كە نەك تەنها ( ئالاسكا ) بەڵكو دەگاتە خاكی ئەمریكاو بووتە هۆی سەرهەڵدانی نێگەرانی لای ئەمریكیەكان.