كونسوڵی پێشووی توركیا: ناكرێت حكومه‌تی توركیا دژی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان بێت
له وتارێكی دا له ماڵپه‌ری فه‌رمی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی، كونسوڵی پێشووی توركیا له هه‌ولێر دهنووسێـ”ناکرێ حکوومەتی تورکیا دژایەتیی ریفراندۆمی سەربەخۆیی تورکیا بکات و بازرگانیی نەوت و گازیش لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بکات”.
ئایدن سه‌لجه‌ن كونسوڵی پێشووی توركیا له هه‌ولێر، هه‌روه‌ها له وتاره‌كه‌ی دا، پێی وایە سەقامگیریی تورکیا بەندە بە ئاشتەوایی لەگەڵ گەلی کوردستان، بۆیە داوا لە وڵاتەکەی دەکات دژایەتیی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان نەکات هه‌روه‌ها كونسوڵی پێشووی توركیا، له وتاره‌كه‌ی دا كه له‌ژێر ناونیشانی(سەربەخۆبوونی کوردانی دراوسێ) نووسیویه‌تی” ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پێویست نییە حکوومەتی تورکیا لەبەر خاتری حکوومەتی عێراق دژایەتیی سەربەخۆیی کوردستان بکات، چونکە بەرژەوەندییەکانی لەگەڵ کوردستانە نەک عێراق”.
كونسوڵ پێشووی توركیا له‌هه‌ولێر هه‌روه‌ها له وتاره‌كه‌ی دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، کە بنکە سەربازییە تورکییەکە لە شارەدێی باشیک لە پارێزگای نەینەوا لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی کوردستان دایە نەک عێراق و بەغداش چەندین جار داوای دەرچوونی ئەو هێزەی سوپای تورکیای کردووە بۆیه به‌رژه‌وه‌ندی توركیا له‌كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ دایه نه‌ك عێراقێكی یه‌كگرتوو”.