ئیداره‌ی خانه‌قین بریاری دا ریفراندۆم له قه‌زاكه‌یان بكرێت
به‌پێی نووسراوێك كه كۆپیه‌كی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، كه واژووی سه‌میر محه‌مه‌د نوری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای خانه‌قین، بڕیاری دا، ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە سنووری شارەکەدا بکرێت و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە حکوومەتی عێراق ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی عێراقی جێبەجێ نەکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16/8/2017، ئەنجومەنەکە بە ئامادەبوونی 18 ئەندام، کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام داوە و پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی تاوتوێ کردووە، به‌پێی نووسراوه‌كه، ئاماژە بەوە دراوە کە حکوومەتی عێراقی فیدرال ماوەی 10 ساڵ بەسەر ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی عێراقدا تێپەڕیوە و حکوومەتی عێراق هیچ هەنگاوێک بۆ جێبەجێکردنی ماددەکە نانێت”.
هه‌ر به‌پێی بریاری ئه‌نجوومه‌نه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریار دراوه له سنوری قه‌زای خانه‌قین، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، وه‌ك له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، ئەنجومەنی خانەقین لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری داوە ڕیفراندۆم لە سنوورەکەیاندا بکرێت و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، خەڵکی سنوورەکە لە ڕیفراندۆم بێبەش نەکەن و بنکەی دەنگدان لە سنووری خانەقین و دەوروبەری بۆ ڕیفراندۆم دابمەزرێنن”.