نووری مالیكی : له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانمان قبوڵه‌

نوور مالیكی جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی دا له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، رایگه‌یاند، ریفراندۆم پێویستی بە چوارچێوەیەکی دەستووری هەیە، ئەگەر هاتوو چوارچێوەیەکی دەستووری بۆ دەستەبەر بکرێت، ئەوا ئەو هەنگاوە قبوڵکراوە”.

جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق نوری مالیكی له‌ میانی كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی دا، له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، رایگه‌یاند”بابەتی ریفراندۆم و هەر شتێکی دیکەی برایانی کورد پەنای بۆ دەبەن، پێویستی بە چوارچێوەیەکی دەستووری هەیە، ئەگەر هاتوو چوارچێوەیەکی دەستووری بۆ دەستەبەر بکرێت، ئەو ئەو هەنگاوەیان قبووڵکراوە، بەڵام لە دەرەوەی چوارچێوەیەکی دەستووری، رەنگە ئەوا کێشە بۆخۆیان بۆ عێراقیش دروست ببێت”.

مالیکی گوتیشی “ئێمە نامانەوێت بۆ زمانی کێشە لە نێوانمان بگەڕێیینەوە، هیوادارین ئەگەر دۆخەکە بەو ئاراستەیە بڕوات، ئەوا پێویستە پێداچوونەوە بە دەستوور بکرێت. دەستوور دەتوانێت ئەو مافە بدات کەریفراندۆم بکەن یاخود بڕیاری مافی چارەی خۆنووسین بدەن”.

Back to top button