هادی عامری: مەحاڵە حەشدی شەعبی ڕووبەڕووی پێشمەرگە ببێتەوە
لەدرێژەی سەردانەكەی شاندی باڵای ریفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان بۆ بەغدا ئەمڕۆ لەگەڵ ئەمینداری رێكخراوی بەدر كۆبوونەوە لە دوای كۆتا هاتنی كۆبوونەوەكە, ئەمینداری گشتی رێخراوی بەدر گوتی:” مەحاڵە هێزەكانی حەشدی شەعبی ڕووبەڕووی هێزەكانی پێشمەرگە ببنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16/8/2017، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا، د. ڕۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی شاندی باڵای ڕیفراندۆم لە بەغدا ڕای گەیاند، لە كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ هادی عامریدا، بە تەواوەتی لێكتێگەیشتن هەبووە و ”هادی عامری ئامادەیی بۆ سەرخستنی تەواوی گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەربڕیوە“.
لەلایەن خۆیشەوە هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی بەدر و فەرماندەی هێزەكانی حەشدی شەعبی ڕای گەیاند، پێشمەرگە خزمەتی گەلی كوردستان و گەلی عێراقی كردووە و میدیاكانن باس لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە دەكەن. گوتیشی: ”مەحاڵە حەشدی شەعبی ڕووبەڕووی پێشمەرگە ببێتەوە“.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 14/8/2017، شاندی باڵای ڕیفراندۆم گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و تاوەكوو ئێستا زنجیرەیەك كۆبوونەوەی گرنگی ئەنجام داوە و بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ دیدار لەگەڵ نووری مالیكی، سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ئەنجام بدات.