تاران:حکومەتەکەی نەجات نوقمی گەندەڵی بوو
دوای توندبونی ناکۆکی نێوان ڕەوت و کەسایەتیەکانی ئێړان تا دێت بەڵگەکانی گەندەڵی لەسەر یەکتر هەڵدەدەنەوەو لە دواین کاردانەوەی ڕەوتی ڕیفۆرمخوازان بەرامبەر ئەحمەدی نەجات،حکومەتی ئێستا مەلەفی فرۆشتنی چەند سەکۆیەکی نەوتی لەلایەن نەجاتەوە دەخاتە ڕوو.
بێژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەحمەدی نەجات دوور لە یاساو ڕێساکان هەستاوە بە فرۆشتنی سی سەکۆی نەوتی لەیەک شەوداو بەیەک کەس و هیچ کەسیش لەو گرێبەستانە ئاگادار نیە.
پێشتریش چەندین بەرپرسی ئێرانی بە تۆمەتی دزینی پارەو داهاتی وڵاتەوە دەستگیر کراون و سزای زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە،بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە خامنەیی ڕابەری شۆڕشی ئێران بە هەمان دۆسیە تاوانبارەو دادگا لە ئاستی ئەو کەسانی نزیک لێی،بێدەنگی هەڵبژاردووە.