یەكگرتوو بۆ یوسف محمەد پەرلەمانت كردبووە شوێنی مزایەدات
خواكوڕك
لە روونكردنەوەیەكدا كە دەستی ماڵپەری خواكوڕك كەوتووە، ئەندام پەرلەمانێكی یەكگرتوو هێرشی تووند دەكاتە سەر یوسف محمەد سەرۆكی لەكارخراوی پەرلەمان و دەڵێت: بیرت چوو پێمان دەوتی هۆلی پەرلەمان لە سوق عكاف دەچێت، تكایه با شوینی خزمەتی خەلك و دەركرنی یاسا بیت نەك شوێنی موزایەدە و وتار خویندنەوه، پێت ئیداره نەدەكرا.
ئەگەر چی من خوشحال نیم لێرەوه ئەم رەخنە و پرسیارانەت ئاراسته دەكەم، چونكە لەمە زیاتر به شخصی ئاراستەت كراوه بەڵام دەبێت ئێوەش موزایەدات راگرن چونكه میللەت به موزایەدات ناچیت بەرێووه.
بههار عهبدولرهحمان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی یەكگرتوو دەڵێت: كاتیك گوێ بیستی سەرۆكی پەرلەمان بوم لەبەرنامەی تاوتوێی Nrt زۆر خەفەت دایگرتم كە چۆن وێنەكان لە هاووڵاتی دەشێوێنرێت بۆ موزایەدەی سیاسی، بۆیه به پێویستی دەزانم هەندی خاڵ بخەمەروو وەك پرسیار ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمانی بكەم.
لە روونكردنەوەكەدا كە لەژێر ناونیشانی (سەرۆكی پەرلەمان و موزایەدەی سیاسی) بڵاوكراوهتهوه بەهار عەبدورەحمان دەڵێت: له هەموو دنیادا دام و دەزگا شەرعیەكان بۆ رێكخستنی ژیانی خەلك رێكخراون و بەرپرسه یەكەمەكانیش لەو دەزگایانه كه دەبنه كەسێتیەكی معنوی، دەبێت به ئاراستەی بەرژەوەندی خەلك هەنگاو بنێن و وێنایەكی راست و دروستی وێنه راستەقینەكانی كاری سیاسی و دامەزراوەكانیان بۆ خەلك بگوازنەوه. نەك بۆ مەرامی شخصی و حیزبی راست و چەپ وێنەكان بشێوێنی.
لەروونكردنەوەكەی بەهار عەبدولرەحمان بەخاڵ وەڵامی یوسف محمەد سەرۆكی لەكارخراوی پەرلەمان دراوهتهوه و هاتووه:
١- بەرێز سەرۆكی پەرلەمان هەروەك خوت وتت یەكێك له چارەسەرەكانی پرسی سەرۆكایەتی لەرێی دەستورەوەیه، من لێت دەپرسم خۆ لەو كاتەدا تۆ دەست بەكاربویت كە وادەی ئەو لیژنەیەی بۆ ئامادەكردنی رەشنوسی دەستور پێك هاتبوو، پێویستی بە تازهكردنەوه هەبوو بە پێی ئەو یاسایەی خۆمان دەرمان كرد بوو. بۆ كەمتەرخەمیت كردو نەتخستە بەرنامەی كار تا وادەكەیان بۆ تازه بكرێتەوە و رەشنوسەكه ئامادە بكەن؟
٢- بۆ لەجیاتی شێواندنی وێنەی یەكگرتوو فراكسیۆنەكەی راستیەكانت نەخستە روو سەبارەت به رۆڵمان لەسەر یاسای سەرۆكایەتی كە خاوەنی پرۆژه یاسا بوین بۆ ئەو پرسە، رۆلی ئەندامەكەی ئێمه نەبوایه لە لیژنەی یاسایی، ئەو یاسایه هیچ قۆناغیكی نەدەبڕی، كاتیك خویندنەوەی یەكەمی بۆ كرا (٨) كەسمان ئاماده بوین، تەنانەت ئەو كۆبونەوەی وتت لەسەر داوای ٤٩ پەرلەمانتار یووه ٣ ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتوو بووه.
٣- بیرت چوو هەفتەیەك پێش رێگری كردنت، له كۆبونەوەی پەرلەمان پێمان وتی باسی قوتی خەڵك بكە و بیخه بەرنامەی كار و نەتكرد، و ئێمەش بایكۆتی كۆبونەوەكەمان كرد.
٤- بیرت چوو كە وەك بریاردەری لێژنەی پیشمەرگه داوام كرد هەمواری بریاری ژماره ١٩ كە تایبەته به باشكردنی ژیانی پێشمەرگە بیخەیته بەرنامەی كار، وتت قەیرانی داراییه حكومەت لەكوێی بوو ئەوه بكات، له كاتیكدا پرۆژەكە ٤٠ پەرلەمانتار واژۆی كرد بوو.
٥- بیرت چوو بیمان دەوتی هۆلی پەرلەمان لە سوق عكاف دەچێت تكایه با شوێنی خزمەتی خەڵك و دەركرنی یاسا بێت نەك شوێنی موزایەدە و وتار خوێندنەوه، پێت ئیداره نەدەكرا.
ئەگەر چی من خوشحال نیم لێرەوه ئەم رەخنە و پرسیارانەت ئاراسته دەكەم چونكە لەمە زیاتر به شخصی ئاراستەت كراوه، بهڵام دەبێت ئێوەش موزایەدات راگرن چونكه میللەت به موزایەدات ناچیت بەرێوه.