بەرپرسانی ئیسرائیل: لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستمان بە هاوپەیمانە بۆیە دەبێت پاڵپشتی سەربەخۆیی كوردستان بكەین
دوای ئەوەی چەندین جار میدیاكانی ئیسرائیل لە بارەی سەربەخۆی كوردستان هەوالیان بڵاو كرۆدتەوە لە دواهەمین راپۆرتیدا رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست “جۆرۆزلیم پۆست” بڵاویكردووەتەوە، ئەو رۆژەی ریكس تیلەرسن لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەریمی كوردستان كردووە و داوای دواخستنی ریفراندۆمی كردووە، بنیامین نەتەنیاهو پەیامێكی ئاراستەی بەرپرسانی ئەمەریكا كردووە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەكە، لە هەمان رۆژی پەیوەندییەكەدا، بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بە 33 كۆنگرێسمانی ئەمەریكای راگەیاندووە، ئەوان بە ئەرێنییەوە پشتگیری سەربەخۆیی كوردستان دەكەن.
مایكڵ ئۆرین، لە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، كە لە كۆبوونەوەی نێوان نەتەنیاهو و شاندە 33 كەسییەكەی كۆنگرێس ئامادەبووە، ئاشكرای دەكات، نەتەنیاهو بە شاندەكەی راگەیاندووە، دەوڵەتی كوردستان دەبێتە تاكە هۆكاری راگرتنی پێشڕەوییەكانی هەندێك وڵات، كە هەڕەشەن بۆ سەر ئیسرائیل.
كسینیا سڤێتلۆڤا، سەرۆكی كۆمەڵەی دۆستایەتی نێوان ئیسرائیل و كورد دەڵێت: “دەوڵەتی كوردی 100% باش دەبێت بۆ ئێمە، چونكە ئێمە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستمان بە هاوپەیمان هەیە”.
سڤێتلۆڤا راشیدەگەیەنێت، هیچ گەل و هاوپەیمانێك، هاوشێوەی كورد رێز لە دەستكەوتەكانی گەلی ئیسرائیل ناگرێت.
هەروەها دەڵێت: “لە رووی ئەخلاقییەوە لەو بڕوایەدام، چۆن ئێمە وەكو دەوڵەت لە ساڵی 1948 پێویستمان بە پشتیوانی هەبوو، ئێستا ئەوانیش (كورد) پێویستییان بە پشتیوانییە، بۆیە دەبێت پاڵپشتییان بكەین”.